جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: هێرشمانکردە سەر ئیسرائیل

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە “چەکی گونجاو” هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی ئیلات کە دەکەوێتە باشووری ئیسرائیلەوە.
ئەمڕۆ هەینی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “لە وەڵامی کوشتوبڕکردنی مەدەنییەکانی فەڵەستین لە غەززە، هێرشمانکردە سەر ئامانجێکی ئیسرائیل لە شارۆچکەی ئیلات”.
لە بەیاننامەکەدا لەبارەی چۆنیەتیی ئەنجامدانی هێرشەکەوە زانیاری نەخراوەتەڕوو، بەڵام باس لەوەکراوە کە “چەکی گونجاو”ـی تێدا بەکارهاتووە.
لە ماوەکانی ڕابردوودا، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق زیاتر لە 100 جار هێرشیانکردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، ئەوەش بە پاساوی ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هێرشەکانی سەر غەززەدا پشتوانی لە ئیسرائیل دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close