كوردستانهەواڵ

دادگای فیدراڵی رێکارەکانی کۆمیسیۆنی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم راگرت

دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیارێکی کاتی لە بەرژەوەندیی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکرد و جێبەجێکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، راگرت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی ئایاری 2024، دادگەی باڵای فیدڕاڵی داوای راگرتنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەمی مادەی دووی سیستەمی دووی تۆمارکردنی بەربژێران و پەسەندکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 7ـی ساڵی 2024ـی دا، ئەمەش دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داوایەی لە سکاڵایەکدا کردبوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close