
ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك وێنه‌ی سه‌ددامی به‌رزكرده‌وه ده‌ستگیركرا
10 كه‌س به تاوانی ئه‌ندامێتیی به‌عس حوكمدران
باسک نێت- کەرکوک
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق:
به‌گوێره‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه ژماره (32)ی ساڵی (2016) بۆ لێپێچینه‌وه‌ی له‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ رژێمی له‌ناوچوو ده‌كه‌ن، مه‌فره‌زه‌كانمان له كه‌ركوك یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركرد كه له‌كاتی ئاهه‌نگگێڕان له‌نزیك بینای پارێزگا، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌ركه‌وتن.
ده‌ستگیركراوه‌كه وێنه‌ی سته‌مكار (مه‌به‌ستی سه‌ددام حسینه) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سی تردا به‌رزكردوه‌ته‌وه.
دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك حوكمی زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ به‌سه‌ر (10) كه‌سدا له ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه سه‌پاند كه مه‌فره‌زه‌كانمان پێشتر له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیری كردبوون، ئه‌مانه سه‌ربه حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراون و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌م كه‌سانه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیان به‌وه‌داناوه سه‌ربه حزبی قه‌ده‌غه‌كراون.