جیهانعێراقهەواڵ

سودانی: ئامادەبونی ئەحمەد شەرع لە لوتکەی عەرەبی لە بەغداد گرنگە

سودانی:
ئامادەبونی ئەحمەد شەرع لە لوتکەی عەرەبی لە بەغداد گرنگە “بۆ رونکردنەوەی دیدگای سوریای نوێ”

باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنوسی ئەمریکی، تیم کۆنستانتین:
ئامادەبونی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا لە لوتکەی عەرەبی لە بەغداد گرنگە، بۆ رونکردنەوەی دیدگای سوریای نوێ.

زۆربەی وڵاتان خوازیارن سوریا نەهامەتیەكانی تێپەڕێنێت و، بەسەر ئەو تاقیکردنەوەدا زاڵ بێت.
ئێمە گرنگی بە ئاسایشی سوریا دەزانین بەو پێیەی بەشێکە لە ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.

بانگهێشتكردنی سەرۆکی سوریا لە چوارچێوەی ئەو پرۆتۆکۆلەدا هاتووە، کە لە کۆمکاری عەرەبی ناسراوە.
شەرع نوێنەرایەتی دەوڵەتی سوریا دەکات بەبێ لە چاوگرتنی شێوازی گۆڕینی دەسەڵات.

داعش ئامادەییەکی روون و چالاکانەی لە سوریا هەیە.
زیاتر لە (88)ملیار دۆلار وەبەرهێنان هاتۆتە ناو وڵاتەوە، دوایینیان، گرێبەستی کۆمپانیای بریتانی پترۆلیۆم بوو لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک.

پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا پابەستە بە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، کە رێگا بۆ هاوکاری لەگەڵ واشنتۆن لە بوارە جیاجیاکاندا دەکاتەوە، نەک تەنها لە بواری ئەمنیدا.
ئەزمونێکی سەرکەوتومان هەیە لە هاوبەشییە ئەمنییەکان لەگەڵ ئەمریکا.

پێکەوە شەڕمان لەگەڵ داعش کردو، یەکێک بوو سەرکەوتوترین هاوپەیمانێتیەكانی جیهان.
عێراق پاشكۆی هیچ وڵاتێک بێت.
عێراق خاڵی بەیەك گەیشتنە نەک گۆڕەپانی ململانێ.
رژێمی پێشوو لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق باوکم و (٥) ئەندامی بنەماڵەکەمی لە سێدارە دا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close