
هەردوو شاندی عێراق و هەرێم لەسەر ئەم خاڵانە ڕێككەوتن
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن
بەپێی زانیارییەكانی بوار، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەم خاڵانە رێككەوتوون
– چارەسەركردنی كێشەی مووچە و دابینكردنی مووچەی مانگی 8، بڕیارە سبەی تاوەكو كۆتایی هەفتە لیستی مووچەی مانگی ئاب رەوانەی بەغدا بكرێت و بەغداش لەسەر هەمان لیستی تەدقیقكراوی مانگی 7 مووچەی مانگی هەشت بنێرێت.
– لیژنەیەكی هاوبەش پێكدەهێندرێت بۆ لابردنی بازگە گومرگییەكانی نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە لابردنی هەموو بازگەكان بكرێت.
– دوای تێگەشتنی هەردوولا لەسەر بابەتی باجی كۆمپانیاكان بڕیاردرا كە كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش تەنها باج بە یەك حكوومەت بدەن، تۆماركردنی ناویان لە هەر حكومەتێك تۆمار بكرێت بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، ئیدی نابێت دوو باج بۆ دوو حكومەت بمێنێت.
– كێشەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان و عێراق سەبارەت بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و مۆڵەت چارەسەر بكرێت، بڕیاریش درا هەفتەی داهاتوو شاندێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بچێتە بەغدا.
باسک نێت




