كوردستانهەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی دەوام دەدات

ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر شێوازی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی خوێندنی (2020-2021) لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە بە ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت، قسە لەبارەی پێشنیازە جیاوازەکان دەکرێت.

تا ئێستا چەند پێشنیازێک بۆ شێوازی دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان هەیە، یەکێک لەوانە، بچوکردنەوەی گروپەکانی خوێندکاران، لە حالەتێکیشدا ئەگەر باردۆخەکە بۆ دەوامکردن گونجاو نەبوو ئەو کاتە خوێندن ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close