عێراقهەواڵ

ئەمریکییەکان لەگەڵ تەیف سامی کۆبوونەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، باڵیۆز ستیڤن فاگن كۆبوونەوەیەكی “گرنگ”ی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی ئەنجامدا.

باسک نێت
لە راگەیاندراوەكەدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 9.7.2025 بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، ئەمریكا پابەندی خۆی بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق دووپاتكردەوە.
هەروەها هاتووە، ئەمریكا دیپلۆماسیەتی ئابووری بە بنەمایەكی سەرەكی دەزانێت بۆ هاوبەشیی نێوان ئەمریكا و عێراق، ئەمریكاش پابەندە بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق، بۆ پاڵپشتیكردنی گەشەی ئابووریی عێراق.

ئەم كۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوو شاندەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كۆبوونەوە سەبارەت بە چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بۆ توركیا و دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كە هێشتا ئەم دوو بابەتە چارەسەر نەكراون و بڕیاردراوە لیژنەیەك بەدواداچوونیان بۆ بكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close