كوردستانهەواڵ

جارێکیتر وادەی ناوتۆمارکردنی حزب و کاندیدەکان درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وادەی ناوتۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تا ڕۆژی 4ـی 7ـی 2024، درێژکرایەوە.

باسک نێت
جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند: “کۆمسیۆن بڕیاریدا وادەی ناوتۆمارکردنی هاوپه‌یمانێتی و حزب و كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تا 4-7-2024 درێژبکاتەوە”.


وتیشی: “درێژکردنەوەی وادەکە بەمەبەستی تەرخانکردنی کاتی زیاترە بۆ حزب و کاندیدەکان، بەتایبەت لە ئێستادا کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وادەیەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە”.
جێی باسە، پێشتر دوو جاری دیکە کۆمسیۆن وادەی ناوتۆمارکردنی بۆ هاوپەیمانێتی و حزب و کاندیدەکان درێژکردووەتەوە.


دوێنێ چوارشەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان مەرسومی پێنجەمی هەرێمیی بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، کە رۆژی 20-10-2024ـەو کۆمسیۆنیش ئامادەیی دەربڕیوە کە لەو رۆژەدا هەڵبژاردنەکە بەڕێوەببات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close