عێراقكوردستانهەواڵ

کەی حاجیانی هەرێم بۆ سعودیە بەڕێدەکەون و یەكەم كاروانی عێراقیش گەیشتنە ئەو وڵاتە

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، ناردنی یەكەم كاروانی حاجییانی عێراقی بەرەو سعوودیە راگەیاند

باسک نێت

درەنگانی شەوی رابردوو یەكەم وەجبەی حاجییانی عێراق بەرەو سعوودیە كەوتە ڕێ‌، شێخ سامی مەسعوود سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكەم كاروانی حاجییانی عێراقی بۆ مەككە دەستی پێ‌ كرد، بۆیە داوای لە هاووڵاتییان دەكەین دوور بكەونەوە لە ڤیزەی نایاسایی، چونكە هەڵگرانی ڤیزەی نایاسایی رووبەڕووی سزای زیندانی و پێبژاردن دەبنەوە.

وتیشی، ئەمساڵ 19 هەزار حاجی لەڕێی ئاسمانییەوە گەشت دەكەن، 19 هەزار حاجی تریش بە وشكانی دەڕۆن و سێ رۆژی تر یەكەم گەشتیان لەڕێی وشكانی بەڕێ دەكەوێت.

بە وتەی سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەی عێراق، 39 ملیار دینار تێچووی پاڵپشتی حاجییان لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە تەرخان كراوە، عێراق تەنیا وڵاتە پاڵپشتی تێچووی حەج دەكات تا كەمترین تێچووی هەبێت.

بڕیاریشە لە 27ـی ئەو مانگە حاجییانی كوردستان گەشتی حەجیان بۆ سعوودیە دەست پێ‌ بكات، تا پێنجی حوزەیران سەرجەم حاجییان دەگەنە ئەو وڵاتە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close