عێراقكوردستانهەواڵ

بەرنامەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە پارێزگای هەڵەبجە و بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی لە سنووری ئەو پارێزگایە دادەنێت.

نووسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-02-2024، سەرۆکوەزیران سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە؛ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 01:00ـی دواینیوەڕۆ بەردی بناغەی ڕێگەی هەڵەبجە – تووەقوت – قلیجە و پردی تووەقوت دادەنێت.

پردی تووەقوت، کە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەردی بناغەی بۆ دادەنێت؛ پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە؛ لە ساڵی 2008ـەوە نەخشە و دیزاینی بۆ کراوە و، پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە.

درێژایی پردی تووەقوت کە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە؛ نزیکەی 350 مەتر دەبێت و بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close