كوردستانهەواڵ

دانا عەبدولکەریم: بەهەمو توانامانەوە کاردەکەین بۆ تەواوکردنى رێگاى دو سایدى کەلار- سلێمانى

دەست بەكارەكانی رێگای نێوان كەلار بۆ دەربەندیخان دەكرێتەوە و وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێمیش رایگەیاند بەڵێنی ئەوەمان بە كۆمپانیاكە داوە كە پارەیان بۆ تەرخاندەكرێت.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پڕۆژەی رێگای نێوان كەلار دەربەندیخانی كرد و بەڵێنی ئەوەی بە كۆمپانیای جێبەجێكاردا كە پارەیان بۆ تەرخاندەكرێت. 

وەزیری ئاوەدانكردنەوە لەكاتی سەردانی پڕۆژەكەدا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، پڕۆژەكە نەوەستاوە بەڵكو كاركردن تیایدا خاوبووەتەوە، ئەمڕۆ سەردانمانكردووە  بۆ ئەوەی كاركردن تیایدا ئەكتیڤ بكەینەوە. 

وەزیری ئاوەدانكردنەوە رشیگەیاند، داوامان لە كۆمپانیاكە كردووە كە بە هەموو توانای خۆیان كاری تێدا بكەن لەبەر ئەوەی پڕۆەژكە ستراتیژیە. 

پەیامنێری ژیان رایگەیاند، رووبەڕی رێگاكە 41 كیلۆمەترە، كۆمپانیاكە نزیكەی 10 ملیار دیناری لەلای حكومەتە و بەهۆی ئەوەی پێی نەدرابوو كارەكانی راگیرابوو. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close