جیهانهەواڵ

ترەمپ لەبارەی گەروی هورمز بڕیاریدا

ترەمپ رایگەیاند، پرۆژەی ئازادی بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەشتیانەی لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە، بۆ ماوەیەکی کورت ڕادەگیرێت، ئەوەش دوای ئەوەی پێشکەوتنی گەورە لە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا بەدی هاتووە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی، لەسەر داوای پاکستان و وڵاتانی تر و بەهۆی ئەو سەرکەوتنە سەربازییە مەزنەی کە لە هەڵمەتەکانی دژی ئێران بەدەستیان هێناوە، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی کە بە ئاڕاستەی گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیرو کۆتایی لەگەڵ نوێنەرانی ئێراندا بەدەستهاتووە، پرۆژەی ئازادییان راگرتووە.

وتیشی، “هەردوولا رێککەوتووین بەڵام گەمارۆکان بە بەهێزی و کاریگەری تەواوەوە وەكو خۆی دەمێنێتەوە، پڕۆژەی ئازادی جوڵەی کەشتییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بۆ ماوەیەکی کورت رادەگیرێت، بۆ ئەوەی بزانین ئایا دەتوانرێت رێککەوتنەکە تەواو بکرێت و واژۆ بکرێت یان نا

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close