
ئه‌وڕۆژه‌ی ئه‌مریكاو سیخوڕه‌كانی
هه‌ڵیان كوتایه‌سه‌رماڵی مامۆستامه‌لاعلی!
ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن
…..
كه‌سێتی مامۆستا ئه‌وه نه‌بوو له چوار چێوه‌یه‌كدا دیل بكرێت!ئه‌و له ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆیدا مێژووی تۆماركرد ناتوانرێ نكۆڵی بكرێت،له ئێستاشماندا هه‌ست ده‌كه‌ین كه چ فه‌راغێكی گه‌وره‌یان بەجێهێڵاوه،له هه‌ر كوێیه‌ك ده‌نگی مامۆستا ببوایه ئیدێ ئه‌وێ ئاوه‌دان و پڕله نه‌ش و نمابوو،نامه‌وێ درێژه‌بده‌م به‌سه‌ره‌تای نوسینه‌كه‌م، بۆ ئێوه ده‌مه‌وێ بیره وه‌ریه‌كانی ئه‌و ڕۆژه بگێڕمه‌وه كه هه‌موومانی گریان و شارێك و کوردستانی بە ماته‌می كرد،مامۆستا هه‌روا بوه له‌ته‌واوی كایه كانی ته‌مه‌نیدا خۆی و بنه‌ماڵه كه‌شی په‌رژینی جوانیه كانی ڕابوونی ئیسلامی و خه‌ڵكی كوردستان بوون،هه‌ر بۆیه له‌و پێ ناوه‌شدا ڕوبه‌ڕوی زۆر دژواری هاتوون و زیندان و ئاواره‌یی زۆریشیان قه‌بووڵ كردوه تا به‌ر هه‌می ماندووبونه‌كانیان به هه‌ده‌ر نه‌ڕوات!
بیرمه‌ڕۆژی٢/٨/٢٠٠٣هه‌لی كۆپته‌ره‌كان به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌سوڕانه‌وه ئه‌وكات ئێمه به‌سه‌ر بانی بینایه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ته‌ماشا ئه‌و دیمه‌نانه‌مان ده‌كرد تازە بەتازە بۆنی لەت و پەت بوونی پەیکەرەی سەداممان دەکرد ئەو دەنگی تەیارانە بەزرێپۆشە کانیش ئەو ترسەی لە دڵمان نەبوو کە جەلاد گەلێ هەر هەن بێ ئاگاین لە سیخوڕ‌و سەربازە ئه‌مریكیه کان هاتوون و مامۆستاكه‌ی خۆری درەوشاوەی ئێمه ببه‌ن ده‌ستی ماندووی زیكرەکانی كه‌له‌پچه بكه‌ن!
به‌وه شه‌وه نه‌وه‌ستان زۆر بێ شه‌رمانه به‌ر بوونه شكاندنی درگاو ماڵ و په‌نجه‌ره‌و ژوری مناڵ و خێزانه‌كه‌ی وه‌ك بڵێێ به شوێن جه‌لادێكدا بگه‌ڕێن!
ئه‌مه ئه‌و تاوانه بوو كه ئه‌مریكیه‌كان تێی كه‌وتن به تاوانی بێ بنه‌ماو تۆمه‌تی درۆی سیخوڕه‌كان،ڕۆژی هه‌ینی بوو مامۆستامه‌لا عومه‌ری براگه‌وره‌ی ئه‌و نیوه‌ڕۆ میوان بوو كه‌له‌پچه‌ی غه‌در كرایه ده‌ستی ئه‌ویش و سه‌ر جه‌می پاسه‌وانه‌كانی و ته‌نانه‌ت دراوسێ كانیشیان ڕاپێچ كردن،ئه‌وه‌بوو دوای بیستنی هه‌واڵه‌كه به هه‌ڵه داوان خۆمان گه‌یاندێ و ده‌نگی گریانی ئه‌و ماڵه ئه‌گه‌یشته ئاسمان و ئیمه‌ش پڕبووین له ڕق و توڕه‌یی له و جه‌لادانه كه هاتن و مانگ و خۆریان لێ دزین!
ماته‌مینییه‌كی قوڵ دایگرتین ڕقێك بۆ هه‌میشه له دڵماندا سه‌وزبوو،چونكه ده‌مانزانی ئه‌مه تاوانێكی گه‌وره‌یه دژی به‌هابه‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵگا،كه ئه‌وان هه‌میشه بانگه‌شه بۆ مافی مرۆڤ و به ها جوانه‌كان ده‌كه‌ن له كاتێكدا بۆ خۆیان له بنی بنه‌وه‌ن،ئێمه له‌و كاته‌دا زۆر پێویستمان به مامۆستامه‌لاعه‌لی بوو،زۆر ته‌نهابووین،له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌و به هه‌موو جۆرێك ئابووڵه‌قه‌درابووین ئاله‌و كاته‌دا مامۆستا‌و ڕابه‌ره‌كه‌شیان لێ سه‌ندین تا چیتر نه‌هیڵن هه‌ناسه‌بدین و په‌كمان بكه‌وێت ، موئاماره‌كان له‌گه‌ڵ گه‌وره بونیانا ئێمه‌یان به هیز ده‌كرد،گه‌ره‌كیان بوو ده‌نگ و ڕه‌نگمان بسڕنه‌وه،له‌و بێنه‌واییه‌دا تاك و ته‌را مابووینه‌وه به‌ڵام به‌گوڕو هێز، خۆشه‌ویستی مامۆستا وای لێكردین شه‌وو ڕۆژمان خستبوه‌سه‌ریه‌ك و له خزمه‌ت كردنی ڕێگاكه‌ی دا به‌رده‌وامیمان به‌ئه‌ركه‌كان ئه‌داو هیچ گێژه‌ڵوكه‌یه‌ك نه‌یتوانی چۆكی كاروخزمه‌تمان پێ دا بدات،به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو ڕۆژه‌یه ئێستاش هه‌ست ده‌كه‌ین ئاینده‌كه‌یكی ڕۆشن چاوه‌ڕوانمان ده‌كات و ده‌گه‌ین به‌لوتكه، له سه‌رده‌می حه‌یاتی خۆماندا هه‌ر گیز نه‌مان هێشتوه ئاڵامان بێ شنه بابێت سه‌نگه‌ر مان بێ ئارامی و میحرابمان بێ زیكر بێت،تاسه‌ی دوری رابه‌ری مه‌زن بوبوه ژیڵه‌مۆی به‌ر خۆدان و هه‌میشه له چاوه‌ڕوانیدا دڵمان كردبووه بێشكه‌ی ئارامی و شه‌و به‌شوین مانگ و ئه‌ستیره‌داو ڕۆژیش به‌دیار خۆروباراندا ئه‌گه‌ڕاین،ئه‌وه بوو ڕوناكایی هێزوو باوه‌ڕی مامۆستامان گه‌ڕایه‌وه‌و به هاتنه‌وه‌ی به‌دیدار شادبوونی بۆنی خۆشی به‌ڵێنماندا جارێكی تر هیزووباوه‌ڕمان بته‌وتربكه‌ین و هه‌مووغه‌ممان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م په‌یامه‌بێت،سڵاو له ڕۆحی پاكت له دڵی خاوێنت له هێزوغیره‌تی سه‌وزت كه هه‌میشه وه‌ك مه‌دره‌سه‌یه‌ك سایه‌بویت بۆمان،سڵاو ئه‌ی ڕابه‌ری دڵ و ده‌رون خاوێن،به‌هه‌شتێك بووی له قسه‌ی خۆش بۆمان خاوێن وخۆنه‌ویست بوی ئه‌وه‌ت ئه‌ویست كه ئێمه ده‌مانویست،له‌دڵتاسه‌رخستنی دینه‌كه‌ت كردبووه ئامانج تابه‌خته‌وه‌ری بچێنی،بۆئێستاشمان بیره‌وه‌ریه‌كانت قوتابخانه‌یه‌كه‌و وانه‌ی خۆڕاگری تیادا ده خوێنین،
