جیهانهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ:هۆکاری تەقینەوەکە بۆمب بووە نەک تەقینەوەی یارییە ئاگرینەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، تەقینەوەکانی لوبنان بەهۆی بۆمبەوە بووە.

ترەمپ ئاشکرایکرد کە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە تەقینەوەکانی لوبنان قسەی کردووە و ئەوان پێیان راگەیاندووە، هۆکاری تەقینەوەکە بۆمب بووە نەک تەقینەوەی یارییە ئاگرینەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرماندەکان لە من باشتر دەزانن، ئەوان پێیان وایە ئەوە هێرشبووە کراوەتە سەر بەیروت.

پێچەوانەی لێدوانەکەی ترەمپ، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێن گوتووە، ئەوان هێشتا دڵنیا نین لەوەی تەقینەوەکە بەهۆی هێرشێکەوە روویدابێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حەسەن دیاب، سەرۆک وەزیرانی لوبنان رایگەیاندووە، دوو هەزار و 275 تۆن ئەمۆنیۆم نیترایت کە بۆ کشتوکاڵ بەکاردێت چەند ساڵێکە لە بەندەری بەیروت پارێزراون، بەڵام تەقیونەتەوە و کارەساتیان دروستکردووە.

ئەگەر چی بە روونی باسی هۆکاری تەقینەوەکە و ئەوانی لە پشتین نەکرد، بەڵام هۆشداریی دا، ئەوانەی بەرپرسن، سزای زۆر تووند دەدرێن.

بەهۆی تەقینەوەکانی دوێنێی بەیروت، نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 700 کەسیش بریندارن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close