جیهانڕاپۆرتهەواڵ

یەک ملیۆن کەس لە غەززە پێویستیان بە پەناگە هەیە

نەتەوە یەکگرتووەکان:
یەک ملیۆن کەس لە غەززە پێویستیان بە پەناگە هەیە
باسک نێت
نزیکەی یەک ملیۆن کەس “نیوەی دانیشتوانی غەززە” هێشتا پێویستیان بە پەناگەی بەپەلە هەیە.

سەرەڕای دابەشکردنی هەزاران چادر و تەرپۆلین، پێداویستییەکان زۆر لەوە زیاترن کە ڕێگەیان پێدراوە بچنە ناو کەرتەکە.

لە بارودۆخی سەختی زستان سەدان هەزار کەس لەناو چادرە کاتیەکاندا خەبات دەکەن بەهۆی باران و با و شەپۆلی دەریاوە زیانیان پێگەیشتووە.

بەھەزاران ئاوارە بەھۆی نەبوونی سووتەمەنی و کارەباوە ناچارن شێوازی سەرەتایی گەرمکردنەوە “ئاگر و مۆم” بەکاربهێنن.

زریانەکانی ئەم دواییە گیانی دەیان منداڵی کوشتووە و نزیکەی ٥٣ هەزار چادر زیانیان پێگەیشتووە یان لافاو لێیداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close