
بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لەکەرکوک ڕایگەیاند: دوای ئەوەی بە نووسراوی فەرمی داوای دابینکردنی زەوییان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بۆ مامۆستاو فەرمانبەرانی کەرکوک دراوە.
باسک نێت – کەرکوک
بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لەکەرکوک لەئەمڕۆ یەکشەممەوە دەستدەکرێت بەڕێکارەکانی یاسایی ئەو پرۆسەیەو سەرجەم پەروەردەکارانی هەمیشەیی دەتوانن لەئەمڕۆوە سەردانی لیژنەکانی سەر بە خوێندنی کوردی بکەن، بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەوی.
شوێنی لیژنەکان دەستنیشانکراوەو بۆ ئەو مەبەستە مامۆستایان دەتوانن لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانەو خوێندنگەکانیانەوە ناونیشانی ئەو لیژنانە بزانن و سەردانییان بکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە