تەندروستی

زۆربەکارهێنانی مۆبایل ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاددەکات

باسک نێت

نوێترین توێژینەوەی کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا ئاشکرای دەکات، زۆربەکارهێنانی مۆبایل ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاددەکات.

توێژینەوەکە لەسەر 657 نەوجەوان کرا و دەریدەخات، ئەو گەنجانەی ئالوودەبوون بە مۆبایلەکانیانەوە دوو ئەوەندە زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ و سێ ئەوەندە زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن بەراورد بەوانەی ئالوودەنەبوون و بە دیاریکراوی مۆبایل بەکاردەهێنن.

د. نیکۆڵا کالک، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی بەکارهێنانی مۆبایل و شاشەکان مەترسییەکی باوە بۆ سەر دەروون و جەستەی بەکارهێنەران بەتایبەت نەوجەوانان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close