سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوای راگەیاندنی توشبوونی 41 كەس بە كۆرۆنا لە شاری هەولێر رایگەیاند “هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسیەكی گەورە و كارەساتی مرۆیی دایە”.
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تووشبوونی 41 كەسی تر بە كۆرۆنا لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە راگەیەندرا، بەهۆی ئەوەی لە نێو تووشبووەكاندا 3 كەس خەڵكی گوندی سینخەڵانی سەر بە سیدەكاتە ئەو گوندە كەرەنتین كرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە