باسک نێت
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، بەراورد بەساڵی ڕابردوو ژمارەی ئاوارەکان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا کەمیانکردووە و سێ کەمپ داخراون.
عەلی عەباس جهانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاندووە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 38 هەزار خێزانی ئاوەرە بوی ناوەڕاست و باشوری عێراق لە کەمپەکانی هەرێمدا بوون، بەڵام ئەمساڵ بەشێکی زۆر لەو ئاوارانە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی دوایین ئامار تائێستا 33 هەزار و 500 خێزانی ئاوارە لە هەرێم ماون، هەروەها لەماوەی ئەمساڵدا هەریەکە لە کەمپەکانی عەربەت، قۆرەتوو و جەدعە داخراون.
لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردووەتەوە، کە سوورن لەسەر گەڕاندنەوەی هەموو ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، هەروەها پرۆسەی هاوکاریکردنیان بۆ گەڕاندنەوەیان بەردەوام دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە