جیهانهەواڵ

بنیامین ناتانیاهۆ: سەرقاڵی كۆكردنەوەی هێزین لەناوەوەو دەرەوەی غەززە

بنیامین ناتانیاهۆ:
سەرقاڵی كۆكردنەوەی هێزین لەناوەوەو دەرەوەی غەززە
باسک نێت
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لە بزوتنەوەی حەماس کرد بە کۆتایی بە ئاگربەست و گەڕانەوەی سوپا ئیسرائیل بۆ شەڕی قورس ئەگەر بارمتەکان نەگەڕێنرێنەوە.

ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: تازە گفتوگۆیەکی چڕی چوار کاتژمێریم لە ئەنحومەنی سیاسی و ئاسایش كۆتایی پێهێنا، هەموومان توڕەیی خۆمان دەربڕی لە ترسناکی دۆخی ئەو سێ بارمتکراوەمان کە شەممەی رابردوو ئازادکران.

وتیشی: لەبەر ڕۆشنایی ڕاگەیاندنی بڕیاری حەماس بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە و ئازادنەکردنی بارمتەکانمان، شەوی ڕابردوو ڕێنماییم دەکرد بۆ کۆکردنەوەی هێز لە ناوەوەو دەوروبەری کەرتی غەززە، ئەو پرۆسەیە لەئێستادا بەردەوامەو لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا تەواو دەبێت.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو بڕیارەی کە بە کۆی دەنگ لە کابینەی حکومەتدا دراوە ئەمەیە: ئەگەر حەماس تا نیوەڕۆی شەممە بارمتەکانمان نەگەڕێنێتەوە، ئەوا ئاگربەستەکە کۆتایی پێدێت و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی چڕوپڕ تا شکستپێهێنانی حەماس بەتەواوەتی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close