عێراق بۆ روبەڕوبونەوەی قاچاخچێتی نەوت سستمی GPRS بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دادەنێت کە تایبەتن بە گواستنەوەی نەوت
باسک نێت
کۆمپانیای بەرهەمەنەوتییەکانی عێراق ئاشکرایکرد ، دەستیانکردووە بەدانانی سستمی GPRS بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی تایبەتن لە گواستنەوەی نەوت، ئەویش بۆ چاودێریکردنیان لەکاتی هاوچۆیاندا و رێگریکردن لە بەقاچاخبردنی نەوت.
رونیشیکردوەتەوە، تا ئێستا 14 هەزار ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی نەوت لەهەردوو کەرتی حکومی و تایبەت سستمەکەیان بۆ بەستراوە کە تەواوی هاتۆچۆیان لەلایەن ئەمنی نیشتیمانی و پۆلیسی وزەوە چاودێری دەکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە