جیهانهەواڵ

ئەحمەد شەرع لەسەر غەزە هاتەدەنگ و دژی پلانەکەی ترەمپە

ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزاری سوریا لە لێدوانێکدا باوەڕی وایە پلانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ بۆ گواستنەوەی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە و خاوەندارێتیکردنی کەرتەکە “تاوانێکی مەترسیدارە و لە کۆتاییدا شکست دەهێنێت”.

هاوکات ترەمپ پێشنیاری ئەوەی کردووە ئەمەریکا کەرتی غەززە بگرێت بەمەبەستی ئاوەدانکردنەوەی و گەشەپێدانی لەڕووی ئابوورییەوە، ئەوەش دوای ئەوەی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە دەگوازرێنەوە.

شەرع لە پۆدکاستێکی The Rest Is Politics ی بەڕیتانیاییدا وتی “پێشنیارەکەی سەرۆک ترامپ سەرکەوتوو نابێت”.

وتیشی “باوەڕم وایە هیچ هێزێک ناتوانێت خەڵک لە خاکی خۆیان دەربکات. زۆرێک لە وڵاتان هەوڵی ئەوەیان داوە و هەموویان شکستییان هێناوە، بەتایبەتی لەماوەی جەنگەکەی ئەمدواییانەدا لە غەززە”.

ئەحمەد شەرع هێمای بۆ ئەوەش کردووە، لەماوەی ٨٠ ساڵی ئەم ململانێیەدا، سەرجەم هەوڵەکان بۆ ئاوارەکردنییان شکستییان هێناوە، ئەوانەی کە ماونەتەوە لە بڕیارەکەیان پەشیمان بوونەتەوە. وانەی فەڵەستینییەکان کە هەموو نەوەکان فێریبوون گرنگیی دەستگرتنە بە خاکی خۆیانەوە”.

جێی ئاماژەیە، هەریەک لە وڵاتانی میسر و ئوردن و وڵاتانی دیکەی عەرەبی بەتوندی دژایەتی هەر هەوڵێکییان کردووە بۆ پاڵنان بە فەڵەستینییەکانەوە بۆ ناو وڵاتانییان.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close