
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم.
باسک نێت
دەشڵێت، “ئەگەر کێشە لە لیستەکەدا نەبێت، دوای تەواوبوونی وردبینی راستەوخۆ پارەی مووچە بۆ هەرێم دەنێرین”.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەش کرد، کێشە لە لیستەکەدا نەبێت، دوای تەواوبوونی وردبینی بە زووترین کات پارەی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرین.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی بۆ بەغدا ناردبوو، بەڵام بەهۆی بوونی کێشە لە لیستەکە، وەزارەتی دارایی عێراق لیستەکەی بۆ هەرێم ناردەوە، دوێنێ یەکشەممە ٣ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێمیان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووەتەوە.