تەندروستی

جۆره‌كانی سه‌رئێشه‌ و هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانی

سەر ئێشە بە بۆن :
ئەم جۆرە سەر ئێشەیە بەهۆی‌ ئەو پێکهاتە کیمیاییەوەیە کە دەکرێتە ناو بۆن ەوە و دەبێتە هۆی‌ سەر ئێشە
چارە: بەکار نەهێنانی‌ بۆن و ئارایشت کە ماددەی‌ کیمیاییان تێدایە.

هەندێ هۆکاری تری سەرئێشە:

شـــــڵەژانی دەروونی و نائارامی دەروونی:

بەشێکی زۆر لە جۆرەکانی سەرئێشە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نائارامی دەروونی، لە ئەنجامدا ماسولکەکانی مل و شان گرژدەبن و خوێن بۆ سەر بە شێوەکی کەمتر دەگات، هەربەم شێوەیەش سەرئێشە دروست دەبێت جگە لەوەی لە ئەنجامی شڵەژانی دەروونییەوە هەندێک ماددەی ژەهراوی دەچێتە لەشەوە.

برسێتی:
رێجیم کردن، برسێتیی یاخود لە بیرکردنی یەکێک لە ژەمەکانی خواردن دەبێتەهۆی دابەزاندنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا کە هۆکارێک دەبێت بۆ دروستبوونی سەرئێشە.

تێکچوونی نوستن:
بەشێکی دیار لە سەرئێشە پەیوەندی بە تێکچوونی (نووستن)ەوە هەیە، چونکە ئەو هیلاکییەی کە لە ئەنجامی کەم خەوییەوە پەیدادەبێت، دەبێتەهۆی ڕەقبوونی ماسولکەکانی شان و مل، بەم شێوەیەش سەر ئێشە سەرهەڵدەدات.

خواردنەوە کحولییەکان:
ئەم جۆرە خواردنەوەیە بەتایبەتی (بیرە یا شەراب) یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان بۆ گرفتاربوون بە دەست سەرئێشەوە، چونکە ئەو جۆرە خواردنەوانە ماددەی (تایرامین – فێنلیتیلامین)ی تێدایە، ئەم ماددانەش لە مرۆڤە هەستیارەکاندا دەبنەهۆی دروستکردنی سەرئێشە.

جگەرە کێشان:
جگەرە کێشان یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان بە تووشبوون بە سەرئێشەیەکی توندی بەردەوام.

بۆن:
نەک تەنیا بۆنی تیژ بەڵکو پاودەری جل شتن و سابوون و شامپۆی بۆنداریش دەبنەهۆی هاندانی کۆتایییە دەمارەکانی لووت و وروژاندنیان دەبێتە هۆی دروستکردنی سەرئێشە.

خۆراک:
هەندێک جار جۆری ئەو خواردنەی کە دەیخۆیت، لە وانەیە هۆکارێک بێت بۆ سەرئێشە بۆ نموونە: ئەو خواردنانەی کە ماددەی [تایرامین]یان تێدایە وەکو (پەنیر – نەستەلە – چەرەس – گوێز – خواردنی ناو قوتو ) ئەگەری دروستبونی سەرئێشە زیاد دەکات، بە هەمان شێوە کافایین کە لە ( قاوەو چا ) دا هەیە هەمان کلردانەوەی دەبێت.

کەشوهەوا:
گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا پەیوەندییەکی ئاشکرای بە سەرئێشەوە هەیە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەی کە لە سەنتەری New England center of headache کراوە، کە لە 51% ی ئەوانەی کە تووشی سەرئێشەی مایگرەین واتە سەرئێشەی یەک لای سەر ( الشقیقە) بوون هەستیارن بەرامبەر بە گۆڕانکاریەکانی ئاووهەوا، هەمان لێکۆڵینەوە لە میانەی ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت کە لە 22%ی تووشبووان بەو جۆرە، سەرئیشەیان بۆ دێت بەبوونی کەشی سارد و وشک لە کاتێکدا لە 12% یان لە کاتی کەشی گەرم و شێداردا تووشی سەرئێشە دەبن.

بەستنی قژ و گوارە لە گوێ‌ کردن:
زۆرکەس وەسفی سەرئێشەکەی دەکات دەڵێت، هەست دەکەم کە ئازارەکە لە ناخی مووی سەرمەوە دروست دەبێت، ئەم دەستەواژەیە بە ئەفسانە دانانرێت، بە تایبەتی ئەگەر بزانین بەستنی قژ بە توندی کە لە”کلکی ئەسپ “دەچێت، دەبێتەهۆی وروژاندنی پێستی سەرو لەئەنجامدا سەرئێشەیەکی بەتین کە بەچەندەها لێکۆڵینەوە پشت ڕاستکراوەتەوە و دەرئەنجامیان دەڵێت”هەستەوەری پێستی سەرو و ڕوومەت و گوێ‌” پەیوەندی بە سەرئێشەی مایگرەینەوە ( الشقیقە) هەیە کە لەوانەیە دروست ببێت لە ئەنجامی لە گوێکردنی گوارەیەکی قوورس یاخود لەسەر کردنی کڵاوێکی قورس.

 

 

 

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close