كوردستاننوسەرانهەواڵ

هاتنی عەللاوی سەرەتای گۆرانکاری نەخشەی سیاسیە لەعێڕاقدا؟

هاتنی عەللاوی سەرەتای گۆرانکاری نەخشەی سیاسیە لەعێڕاقدا؟

د.عبدالله وەرتی

پێدەچێت هاتنی محمدعلاوی سەرەتای گۆرانکاریەکی گەورە بێت لەنەخشەی سیاسی عێڕاق گەرچی حزبەکوردیەکان تاڕاددەیەك هاوهەڵوێستن لەئێستادا بۆبەغدا بەڵام بەومیکانیزمەی ئێستایان لەوەناچێت بتوانن کاریگەری گەورەبنوێنن بەئاراستەی پێشگرتن لەسەرئەومەترسیانەی کەچاوەڕوانكراوون لەسەرهەریمی کوردستان چونکە تائێستا هیچ فشارو هەوڵێکی سیاسی و دەستوری لەئارادانیە کەبەغدا ناچاربکات بۆپاراستنی تایبەت مەندی هەرێمی کوردستان لەروی دەستوریەوە، چونكە ئەبێ ئەوە بزانین ئەوەندەی ئەمریکاو ئێران کاریگەریان هەیە لەسەر بریارەسیاسیەكان لەعێراق عێراقیەكان خۆیان نیانە،ئەگەر بەو بێدەنگیەبڕوات لەمەودوا بەغدا دەستدەبات بۆزۆرپرسی هەستیاری سیاسی ودەستوری هەرێم ،بەبڕوای من بەزوترین كات ڕێكاری دبلۆماسی وسیاسی ودەستوری بۆئەومەبەستە بگیریتە بەرئەگینا دواتر سودێکی ئەوتۆی نابێت یاخود هەنگاوەکان سەختتردەبێیت باچاوەڕوان بكەین بزانین وادەبیت یان نا؟؟

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close