
دۆناڵد ترەمپ:
لەگەڵ ئێران بگەینە رێككەوتن زۆر نایاب دەبێت
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا دەڵێت، واشنتۆن لەگەڵ تاران وتووێژ دەکات.
ترەمپ لە کۆشکی سپی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە ئێستا لەگەڵ ئەوان قسە دەکەین، لەگەڵ ئێران قسە دەکەین، ئەگەر بتوانین بگەینە چارەسەر ئەوە زۆر نایاب دەبێت. ئەگەر نەتوانین، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە شتگەلێکی خراپ لەوێ روودەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا کەشتیەكانمان بەرەو ئێران دەچن، کەشتی گەورە، گەورەترین و باشترین، گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین و دەبینین كارەكان چۆن دەڕوات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




