ئابووریجیهانعێراقكوردستانهەواڵ

سودانی وادەی دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی ئاشکرا کرد

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

لە رێگەی هەمواری یاسای بودجەوە کێشەی پارەی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکەن و دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکەن.

لە ئێستادا توێژینەوە لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن پارە بۆ کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم دابین بکەن، ئەو هەنگاوەش لە کۆتاییدا دەبێت بە ئامرازی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

لە یاسای ئێستای بودجەدا کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە، بڕی هەشت دۆلار بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلە نەوتێک بۆ کۆمپانیاکانی هەرێم دابینکراوە، بەڵام بەپێی گرێبەستی کۆمپانیاکە لەگەڵ حکومەتی هەرێم بڕی 21 دۆلار بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلە نەوتێک دابینکراوە.

داخستنی بۆرییە نەوتییەکانی هەرێم بە بڕی ملیارەها دۆلار زیانی بە حکومەتەکانی هەرێم و عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکانی هەردوناوچە گەیاندوە، چونکە رێگری لە هەناردەی 470 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close