
ترەمپ و ناتانیاهۆ پەیوەندی تەلەفونییان ئەنجامداوە
باسک نێت
پێگەی ئاکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئیسرائیلی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوێنێ سێشەممە، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەتەلەفۆن گفتوگۆی کردووە.”
ئەوەش دوای ئەوە هات کە ترەمپ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ تاوتوێکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئێران و ئیسرائیل بانگهێشت کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە سەرۆکی ئەمەریکا بیر لەوە دەکاتەوە بەشداری لە هێرشەکانی ئیسرائیل بکات لە دژی هێرسەکانی ئێران.
ئیسرائیل و ئێران بە هێرشی مووشەکی هەڕەشە لەیەک دەکەن و ئەمەش ترسی هەڵکشانی سەربازیی زیاتر کردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




