بزووتنهوهی ئیسلامیعێراقنوسەرانهەواڵ
میدیای بزووتنەوە وسەردەمێكی نوێ

پاش متبونێكی چەند ساڵە و بڕینی قۆناغگەلێكی سەخت بۆ زمان و ڕاگەیاندن و میدیای بزووتنەوەی ئیسلامیی، كە دەورانێك لە سەرەتا و كۆتایی نەوەدەكاندا تاكە میدیا بوو لە هەرێمی كوردستان پشكی گەورەی هەبوبێت، ئیتر نۆرەی قۆناغێكی نوێیە و ماكینەیەكی میدیایی ڕاستگۆ و خاوەن مۆڕاڵ دەستپێدەكاتەوە.
فاكتەری ئەو متبوونەش جگە لە قۆناغە جیاوازەكانی جەنگ و ئینشیقاق، حەساری ئابووریی بوو كە دەیان ساڵە بەرۆكی ئەم هێزە ڕەسەنەی گرتووە.
لەمڕۆ بەدواوە بە بڕیاری ڕابەر و سەركردایەتیی و مەكتەبی ڕاگەیاندن بزووتنەوە دەبێتەوە بە خاوەنی میدیایەكی جەماوەریی و ئەو قۆناغە جێدەهێڵێت و لە رێی ئەم مێدیا جۆرایەتییەشەوە دەتوانێت ڕای كشتیی بجوڵێنێت و گوتار و ستراتیژی خۆی بگەیەنێت بە خەڵكی كوردستان.
خۆشبەختانە كادر و دڵسۆزانی بواری ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامیی لەوپەری ئەكتیڤیتی خۆیاندان و لێبڕاوانە دەستیان پێكردووە تا بگەنە قۆناغێكی جدیی و هەموو دۆستان دڵخۆش بكەن.
ئاری عەبدولەتیف
٢٠٢٣/١٢/١٣