عێراقكوردستانهەواڵ

زۆرترین وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان لە سلێمانیە

باسک نێت

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، داتای وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری لە هەفتەی ڕابردوو لە پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیاند کە ٤٦ هەزار هاوڵاتی کارتی بایۆ مەتریان وەرگرتوەتەوەو ۳۷ هەزارو ۱٥۱ هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان بوون.

پارێزگای سلێمانی ڕیکۆردێکی نوێی تۆمار کردووە لە وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری و لە هەفتەی ڕابردوو ۲۱ هەزار و ٤۷۷ هاوڵاتی کارتی بایۆمەتریان وەرگرتوەتەوە و پلەی یەکەمی هەرێم و عێراقی گرتووەو پارێزگای دهۆک لە پلەی دووەم دێت ۱۲ هەزار و ۲٦۹ کەس کارتیان وەرگرتوەتەوەو لە هەولێر ۳ هەزار و ٤۰٥ کەس کارتی بایۆ مەتریان وەرگرتوەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close