وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مساڵی خوێندن له كۆی 30 هه‌فته‌ی ساڵی خوێندن 22 هه‌فته به‌بێ كێشه به‌ڕێوه‌چوه و هه‌مو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵی خوێندن رزگار بكه‌ن.
د. ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستات رایگه‌یاند، “بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە روبه‌ڕوی بوینه‌ته‌وه چه‌ندین كۆبونه‌وه‌مان كردوه و پلای جۆراوجۆرمان داناوه، به‌شێوه‌ی گشتی خوێندن 30 هه‌فته‌یه له یه‌كی ئه‌یلول ده‌ستیپێكردوه و 22 هه‌فته به‌بێ هیچ گرفتێك له‌ناو كه‌می زانكۆكان به‌ڕێوه‌چوه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، له سه‌ره‌تای په‌تای كۆرۆنا به‌هۆی رێكاره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه و به بڕیاری لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له 26ی شوبات تا 2ی نیسان بوه پشو، به‌وه‌ش 7 هه‌فته له ساڵی خوێندن به‌وشێوه‌یه بوه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی باسی لەوەشکرد، “به‌شێكی زۆری پشوه‌كانی ساڵی خوێندن له مانگی ئازاردایە به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر پشوه‌كانی له‌و 7 هه‌فته‌یه ده‌ركه‌ین كه‌متر له 6 هه‌فته ده‌مێنێته‌وه كه له ساڵی خوێندن رۆیشتوه، ئه‌م ماوه‌یه‌ش قه‌ره‌بو ده‌كرێته‌وه و ده‌توانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دڵنیایاندا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له ناو كه‌می زانكۆكان، ژماره‌یه‌ك میكانیزم بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه دانراون، یه‌كێك له‌و میكانیزمانه ئه‌گه‌ر له دوای 10ی ئایار خوێندن ده‌ست پێبكه‌نه‌وه، میكانیزمێكی تر بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له مانگی پێنج نه‌مانتوانی ئه‌وا له مانگی شه‌ش قه‌ره‌بوی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر له مانگی شه‌ش نەتوانرا، میكانیزمی تر ده‌گرنه‌به‌ر هه‌مو ئه‌و میكانیزمانه‌ش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆڕۆنا باسیان لێوه‌كراوه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی وتیشی، ئه‌گه‌ر له زانكۆیه‌ك حاڵه‌تێكی كۆرۆنا تۆمار بكرێت سه‌دان كه‌س توش ده‌بێت، چونكه هه‌ر خوێندكارێك له شارێكه‌وه دێت بۆ زانكۆكان، له دۆخی له‌و جۆره ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه، به‌ڵام ده‌بێت به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز روبه‌روی ئه‌و بارودۆخه ببینه‌وه كه ئه‌مساڵی خوێندن نه‌فه‌وتێت.