
چوار چێوەی هەماهەنگی و محه‌مه‌د شیاع سودانی سودانی کۆبونەوە رایانگەیاند، پێویستە یاسای نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق پەسند بکرێت و بە پێی دەستور مافەکانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێن”.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئێواره‌ی رۆژی دوشه‌ممه له نوسینگه‌ی عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه، به ئاماده‌بونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته سیاسی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و شایسته‌ییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تیشكی خستۆته سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی “مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌مو پرسێكی نیشتمانی به‌گوێره‌ی ده‌ستور و یاساكانی حوكمڕانی” كردوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له پابه‌ندبونی حكومه‌تی فیدڕاڵی كرده‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و هه‌وڵه جددیهكانی بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ره‌كان.
ئاماده‌بوان جه‌ختیانكرده‌وه، ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم.




