هەواڵ

ژمارەی قوربانییانی غەززە لە 99 هەزار کەس نزیکدەبێتەوە

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ئاکامی هێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل لە غەززە شەهیدبوون، بەرزبووەوە بۆ 29 ھەزار و 410 کەس و ژمارەی بریندارنیش گەیشتە 69 ھەزار و 465 کەس.

باسک نێت
وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانییانی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا بەردەوامە، خستەڕوو.
لە ڕاگەیاندراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل، “نۆ کۆمەڵکوژی”ـی دیکەی دژبە فەڵەستییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، 97 کەس شەهیدبوون و 132ـی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، لە میانی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، ھەزار و 70 کەسی دیکە لە ئاکامی بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە شەهیدبوون.


باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ئاکامی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە گیانیانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 29 ھەزار و 410 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 69 ھەزار و 465 کەس.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close