كوردستانهەواڵ

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆ سزای تیژڕەوی شۆفێران ده‌سڕێته‌وه‌

هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،” لە ماوەی بایكۆتی کارمەندانی هاتووچۆ، هەر سزایەک بۆ شۆفێران تۆمار کرابێت دەسڕدرێتەوە.

باسک نێت – سلێمانی

ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند،”بە مەبەستی سڕینەوەی سەرجەم ئەو سزایانەی لەماوەی بایکۆتی کارمەندانی هاتووچۆدا بۆ شۆفێران تۆمارکراون، نووسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە”.

ئاماژەی بەوەشداوە،”دڵنیان کە نووسراوەکەیان قبووڵ دەکرێت، بەو پێیەش ئەو سزایانەی لە ماوەی بایکۆتی کارمەندانی هاتووچۆدا تۆمارکراون لەسەر شۆفێران لادەبرێن”.

ڕوونیشیكردووەتەوە،”ئەو شۆفێرانەی بەهۆی ماوەی بایکۆتەوە مامەڵەکانیان دواکەوتووە، یان مۆڵەتی شۆفێری و ساڵنامەکانیان بەسەرچووە، قەرەبوو دەکرێنەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close