
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە ئاگادارییەکدا، باسی لە راگرتنی کاتیی گەشتی هاووڵاتیان بۆ ئێران کردووە و هاوکات دووپاتکراوەتەوە کە جووڵەی بازرگانی بەردەوامە.
لە ئاگادارییەکەی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەراندا هاتووە: ئەو گەشتیارانەی بە نیازن سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن، ئاگاداردەکەینەوە کە گەشتکردن راگیراوە.”
بەپێی ئاگادارییەکە، بڕیارەکە لەلایەن مەرزی تەمەرچین، واتا لایەنی پەیوەندیدار لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دراوە و بۆ “کاتێکی نادیارە”.
دوای گرژییەکانی بەغدا کە هاوکات بووە لەگەڵ سەردانی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ مەزارگەی پیرۆزی شیعەکان لە نەجەف و کەربەلا، کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە زیارەتکاران کرد بۆ ماوەیەکی کاتی، سەردانەکەیان رابگرن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە