بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

بەیاننامەی پەیوەندی ئیسلامی مامۆستایانی کوردستان له‌ ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

بەیاننامەی پەیوەندی ئیسلامی مامۆستایانی کوردستان
سەبارەت بەساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی (یەکێتی مامۆستایانی کوردستان).
بسم الله الرحمن الرحیم
مامۆستایانی پەروەرشیار
خەمخۆرانی پرۆسەی زانست و پەروەردە .
لەساڵڕۆژی دامەزراندنی (یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ) دا پیرۆزبایی لەتەواوی مامۆستایانی خۆشەویستی ئەندام لەو ڕێکخراوە دەکەین ، ئەو ڕێکخراوەی ساڵەهایە خۆی بەخاوەنی بەشێکی دیاری مامۆستایانی کورستان دەزانێت و واپێویست بوو کە داکۆکیکاری تەواوی مافە ڕەواکانی مامۆستایان بێت و پێشڕەوی تەواوی ناڕەزایەتیەکانی ئەم توێژەبێت.
بەڵام پاش تێپەڕبوونی چەندین ساڵی پڕ لەئاریشە و ستەم دژی مامۆستایانی کوردستان ، نەک هەر هەڵوێستێکی جددی و کاریگەرمان لەم ڕێکخراوە نەدیوە بەڵکو لەزۆر وێستگەشدا بێ هەڵوێستانە بینراوە و بێ ڕۆڵ بووە.
ئەگەر چی دڵنیاین لە حیزبی بوون و محاصەصەی حیزبی لەڕێکخراوەکەدا .بەڵام داوادەکەین ئەم ڕێکخراوە لەدەستی حیزب دەربهێنرێت و سەربەخۆیی بپارێزرێت و بگەڕێتەوە سەر ڕێچکە مێژووییەکەی خۆی ،کەڕێکخراوی تەواوی مامۆستایانی کوردستان بو ، وەگەرنا دۆخی مامۆستایانیش لەدۆخی تەواوی هاوڵاتیان باشتر نابێت و خەمخۆری ڕاستەقینەیان نابێت .
ئەگەر بێت و ئەم ڕێکخراوە لەچنگی حیزب دەرنەهێنرێت باشترین کارێک بۆ خزمەتی دۆخی مامۆستایان بکرێت هەڵوەشاندنەوەی (یەکێتی مامۆستایانی کوردستان)ە.
ئەو ڕێکخراوەی کە مامۆستایان تەنها لەنوێ کردنەوەی ناسنامەی یەکێتی مامۆستایاندا ناوی ڕێکخراوەکەیان دەکەوێتەوە بەر گوێ.

پەیوەندی ئیسلامی مامۆستایان کوردستان
2022.5.15

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close