ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتوە و بەرزبوەوە.

نرخی نەوتی خاوی برنت لە ئێستادا بە (116) دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد سێ رۆژی رابردو زیاتر لە هەشت دۆلار بەرزبوەتەوە.

هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە (110) دۆلار و شەش  سەنتە.

بەرزبوەنەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانێکی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنساوە هەیە کە پێی وایە هەریەك لە ئیماڕات و سعودیە لەوانەیە نەتوانن بەپێی پێویست ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت بەرزبکەنەوە و پێویستیەکانی بازاڕ پڕبکەنەوە، هاوکات گرژی دۆخی سیاسی لیبیا و ئیکوادۆریش رۆڵی هەیە لە بەرزبونەوەی نرخی خاو لە جیهاندا.

بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، قەیرانی کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close