
عراقچی بۆ ناتانیاهۆ:
دەتانەوێت جارێکی تر بەختتان تاقی بکەنەوە؟ فەرموون؛ ئێرانیش ئەرکی هەیە هێشتا تەواو نەكراوە
باسک نێت
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی هەڕەشەكانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، دوایین جار کە هەوڵتان دا “ئەرکەکە تەواو بکەن”، ئێران بەهێزتر هاتە دەرەوە، دەتانەوێت جارێکی تر بەختتان تاقی بکەنەوە؟ فەرموون. بەڵام ئاگاداربن: ئێرانیش، ئەرکی هەیە هێشتا تەواو نەكراوە.
عراقچی لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی، ناتانیاهۆ ئەمریکا بەرەو شەڕێکی دیکە دەبات بۆ ئەوەی نەچێتە زیندانەوە، بەبێ گوێدانە ئەو دەرئەنجامانەی کە رەنگە بەسەر ئیسرائیلدا بێت، ئەوە جگە لە سەرۆكی ئەمریكا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




