كوردستانهەواڵ

کوردستان : کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل دادەمەزرێت

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كارگەی درووستكردنی ئۆتۆمبێل لە كوردستان دادەمەزرێت.

باسک نێت
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان دەڵێت:
کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانى کۆمپانیای فرامۆی ئەڵمانی کە بەمەبەستی دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە حەوت تەنی تا 30 تەنی لە هەرێمی کوردستان سەردانیان کردبو، رێنمایی و چۆنیەتى دامەزراندنی کارگەى لە هەرێمی کوردستان رونکردەوە.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاندوە؛ پشتیوان و هاوکاری هەر کەس ولایەن و کۆمپانیایەک دەبن کار بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی لە هەرێمى کوردستان بکات بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان و بۆئەو مەبەستەش هەر کارئاسانی و هاوکارییەک پێویست بێت ئەنجامى دەدەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close