عێراقكوردستانهەواڵ

لە کاتی وەرگرتنی بەرتیدا دەستگیر کرا

دەستەی نەزاهە لە کەرکووک گەندەڵێکی بەرتیل خۆر دەستگیر دەکات.

​دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ڕایگەیاند، سەرۆکی بەشی کارپێکردن لە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگای کەرکووک، لە کاتی وەرگرتنی بەرتیدا لەلایەن تیمەکانیانەوە دەستگیر کراوە.

​بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، تۆمەتبارەکە هەڕەشەی لە هاوڵاتییان و وەبەرهێنەران کردووە و داوای بڕە پارەیەکی زۆری کردووە لە بەرانبەر ڕێکخستنی نووسراوی نەبوونی کێشە بۆ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانیی تایبەت بە بەخێوکردنی ماسی.

​پاش بەدواداچوونی ورد و بەدەستهێنانی بڕیاری دادوەر، تیمێکی لێکۆڵینەوە لە نووسینگەی کەرکووک بۆسەیەکی تۆکمەی بۆ داناوە و لە کاتی وەرگرتنی پارەکەدا دەستگیر کرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close