جیهانهەواڵ

سوپای ئیسرائیل: ژمارەی کوژراوانمان بەرزتربووەوە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە شەڕێکدا لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین لە باکووری کەرتی غەززە، ئەفسەرێک و سەربازێکی سوپاکەیان کوژراون و بەمەش ژمارەی کۆی سەربازە کوژراوەکانیان گەیشتە 460 ئەفسەر و سەرباز.


بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە میانی شەڕە بەردەوامەکانیان لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین، بەیانیی ئەمڕۆ لە باکووری کەرتی غەززە ئەفسەرێک و سەربازێکی دیکەی سوپاکەیان کوژراون.
بەمپێیەش، ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل کە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە (دەستپێکی جەنگ) تائێستا کوژراون، گەیشتووەتە 460 ئەفسەر و سەرباز.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close