سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕایگەیاند، بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئیدارەکە، هیچ مه‌راسیم و ئاهەنگێکی سەری ساڵ لە ئیدارەی سۆران بەڕێوەناچێت.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی رۆژی 8 / 12 / 2023، هیچ مه‌راسیم و ئاهەنگێکی سەری ساڵ لە سۆران بەرێوە ناچێت”.
شەوی 8ـی کانونی یەکەمی 2023، لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیانلەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە