عێراقكوردستانهەواڵ

پرسی مووچە پەیوەست نییە بە ئێمەوە و بڕیار لای دادگای فیدراڵییە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان پابەند نییە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی هیچ یەکێک لە مەرجەکانی جێبەجێنەکردووە.

وتوشییەتی، لە کۆبونەوەکەی دوێنێ محەمەد شیاع سودانی و سێ سەرۆکایەتییەکەی حکومەتی عێراق ئەوەی بە روونی باس کردووە، کە هەرێم پابەندی خۆی پیشان نادات بە مەرجەکانی دادگای فیدراڵی، بۆیە پرسی مووچە پەیوەست نییە بە ئێمەوە و بڕیار لای دادگای فیدراڵییە.

ئەو سەرچاوە ئاشکراشی کردووە، بەغداد داوای داهاتی نانەوتی و ئەو داهاتە دەکات کە حکومەتی هەرێم لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دەستی دەکەوێت و بەو مەرجانە مووچە دەنێرێت.

تاكو دوێنێ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بوون بۆ ئەوەی بریار لەسەر مووچە بدرێت، بەڵام دوای كۆبونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەسەر مووچەی هەرێم، ئێستا تەواوی مووچەخۆران تاڕادەیەكی زۆر بێهوا بوونە و داوا دەكەن هەرچی زووە هەردوو حكومەت ڕێكبكەون، چونكە لە كۆتایی مانگی 6 نزیك دەبینەوە، بەڵام تاكو ئێستاكە مووچەی مانگی 5 دابەشنەكراوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close