جیهانهەواڵ

بنیامین ناتانیاهۆ: ئاگربەست لوبنان ناگرێتەوەو ئۆپراسیۆنەكان دژی حزبوڵا بەردەوام دەبێت

بنیامین ناتانیاهۆ:
ئاگربەست لوبنان ناگرێتەوەو ئۆپراسیۆنەكان دژی حزبوڵا بەردەوام دەبێت

باسک نێت
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: تەلئەبیب پشتیوانی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ راگرتنی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەكردووە: ئیسرائیل پاڵپشتی لە هەوڵەکانی ئەمریکا دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئێران چیتر لە ڕێگەی چەکی ئەتۆمی و موشەکی بالیستی و تیرۆرەوە مەترسی بۆ سەر ئەمریکا و ئیسرائیل و دراوسێکانی ئێران و جیهان دروست نەکات.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نوسینگەکەی: ئەمریکا دڵنیایی داوەتە ئیسرائیل لە پابەندبوونی خۆی بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە لە دانوستانەکانی داهاتوودا.

جەختیشكردووە لەوەی، ئاگربەستەکە لوبنان ناگرێتەوەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تەلئەبیب دژی حزبوڵای لوبنان بەردەوام دەبێت.
قسەكانی ناتانیاهۆ لەكاتێكدایە، سەرۆك وەزیرانی پاكستان لەپەیامەكەیدا لەبارەی ئاگربەست ئاماژەی بەوەكردبوو، ئاگربەست سەرجەم بەرەكان دەگرێتەوە بە لوبنانیشەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close