عێراقكوردستانهەواڵ

شاندێکى دیکەی عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن

شاندێکى دیکەی عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن

باسک نێت

وەفدێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ قسەکردن لەسەر نرخی دەرھێنانی نەوت و دوبارە ھەناردەکردنەوەی نەوت سەردانی ھەرێم دەکەن.

 وەفدەکەی وەزارەتی نەوتی عیراق بەسەرۆکایەتی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراقە و بڕیارە لەناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوودا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن

پرسی سەرەکی سەردانەکەش، قسەکردنە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ رێککەوتن لەسەر نرخی دەرھێنانی نەوت و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لەڕێگەی بەندەری جیھانی تورکیەوە.

ئەوەش لە کاتێکدا رۆژی ١٢ی ئەم مانگەش وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەدا، پێویستە ھەولێر و بەغداد ئیرادەی بەھێزیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ھەبێت و وڵاتەکەشی ئامادەیە نێوەندگیری ھەولێر و بەغداد بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close