كوردستانهەواڵ

بەغدا 60 ملیار دیناری دیکەی بۆ ئەم توێژەی هەرێم نارد

بەشێکی تری پارەی گەنمی جوتیاران لەبەغداوە گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

باسک نێت – سلێمانی

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سبەی بەشێكی پارەی گەنمی جووتیاران کە 60 ملیار دینارە و بەسەر جوتیاراندا دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو جوتیارانەی كە گەنمیان رادەستی سایلۆ كردووە، تا پسوولەی ژمارە 289 سبەی دووشەممە 8ی7ی2024 چەكی پارەكانیان دابەش دەكرێت.

جەختیش كراوەتەوە، كە دەبێت جوتیاران بۆ وەرگرتنی چەك و پارە سەردانی بەشی ژمێریاریی بەرێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی بكەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close