
لە عێراقەوە بە درۆن هێرشکرایە سەر ئیسرائیل
“مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق”
باسک نێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو جار هێرشمان کردووەتە سەر ئیسرائیل. دەشڵێن لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.
“لە بەردەوامبوون لەسەر رێبازی دژایەتیکردنی داگیرکار و بۆ سەرکەوتنی خەڵکەکەمان لە فەلەستین و لوبنان، لە وەڵامدانەوەی ئەو کوشتارگانەی لە دژی منداڵان و ژنان و پیر و پەککەوتەکان دەکرێت، موجاهیدانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەیانیئەمڕۆ بە درۆن هێرشمان کردە سەر باکووری خاکی داگیرکراومان”.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا چوار جار هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل
هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەکانی “دوژمن” بەردەوام دەبن و زیاتریشی دەکەن.
پێنجشەممەی رابردوو ئیسرائیل رایگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی ئەو گرووپانەدا بۆ سەر بەرزاییەکانی جۆلان لە سووریا دوو سەربازیان کوژراون و 24ـی دیکەش بریندار بوون
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە