جیهانهەواڵ

ئیسماعیل قائانی لە نەخۆشخانە هاتووەتە دەرەوە

رۆژنامەیەكی كوەیتی:
ئیسماعیل قائانی لە نەخۆشخانە هاتووەتە دەرەوە

باسک نێت
رۆژنامەی (الجریدة):
سەرچاوە ئێرانیەكان بە رۆژنامەكەیان راگەیاندووە: ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلقی قودس دوێنێ‌ لە نەخۆشخانەی (بەقیەتوڵا) لە تارانی پایتەختی ئێران هاتووەتە دەرەوە، كە لەوێ‌ چارەسەری وەردەگرت، دوای برینداربوونی شان و سنگی لە هێرشەكەی هەفتەی رابردوو لە دەوروبەری بەیروتی پایتەختی لوبنان.
بەوتەی سەرچاوەكە، بڕیارە بەمنزیكانە عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە رێورەسمێكدا “مەدالیای فەتح” ببەخشێت بە قائانی، بۆ رەتكردنەوەی دەنگۆكان لەبارەی كوژانی یان دورخستنەوەی لە پۆستەكەی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close