عێراقكوردستانهەواڵ

ئه‌مڕۆ سوودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كه‌ركووك‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جارێكی تر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ براوه‌كانی كه‌ركووك كۆ ببێته‌وه‌، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ی 7ی 2024، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كه‌ركووك كۆ ببێته‌وه‌.
له‌و چوارچیوه‌یه‌دا، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ كه‌ناڵی (الرابعه‌)ی ڕای گه‌یاندووه‌، گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به‌رده‌وامه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك كۆ ده‌بنه‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، پێده‌چێ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ مانگێك ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلا بێته‌وه‌.
نزیكه‌ی حه‌وت مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كراوه‌ و له‌وكاته‌وه‌ تا ئێستا، هه‌فته‌ی ڕابردوو توانرا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ بچێت و تاوه‌كوو ئێستاش لایه‌نه‌ براوه‌كانی كه‌ركووك ڕێكنه‌كه‌وتوونه‌ له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك و پێشترش چه‌ند جارێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته و پۆسته‌كانی تری پارێزگاكه‌، سوودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ براوه‌كانی كه‌ركووك كۆببوه‌وه‌.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close