كوردستان
هەندی کۆمپانیا سڕ دەکرێن و مافی بەشداریکردنیان نییە بۆ گەشتەکانی عومرە

ئەو کۆمپانیایانەی بەڤیزای گەشتیاری خەڵکیان بردووە بۆ سعودیە و سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، تاوەکو لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان پێدێت، سڕ دەکرێن.
باسک نێت
پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەیەکیان بەبەشداری نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و داواکاری گشتی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو کۆمپانیایانەی کە لە دەرەوەی وەزارەتەکە هاوڵاتیانیان بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بردووەتە سعودیە و بوونەتە هۆی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی چەند هاوڵاتیهك .
لە هەنگاوی یەکەمدا بڕیاردراوە ئەو کۆمپانیایانەی کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و بەڤیزای ساڵی، گەشتیاری و ڤیزا جۆراوجۆرەکان خەڵکیان بردووە بۆ وڵاتی سعودیە، تاوەکو لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان پێدێت، سڕ دەکرێن و مافی بەشداریکردنیان نییە بۆ گەشتەکانی عومرە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




